ئامادە كردنی خواردن

دروست كردنی برنج و شلەی فاصۆلیا

دروست كردنی خواردن

١ برنج لێنان

یەكەم جار برنجەکە ئەشۆینەوە لە ئاوی گەرمی

دەكەین بۆ ماوەی (١٠) دەقە

ئینجا مەنجەڵەكە لەسەر تەباخەكە دا ئەنێن

ڕۆنی تێ دەكەین تا سوور دەبێته‌وە و خوێی تێ دەكەین

ئینجا ئاو ده‌كه‌ینه‌ ناو مەنجەڵەكە تا ده‌كوڵێت. لە پاشان برنجەكە دەكەینه‌

ناو ئاوە گەرمەكە تا دەكوڵێت

ئینجا ئاگری تەباخەكە كز دەكەین تا برنجەکە پێ دەگات

دروست كردنی شلەی فاصۆلیا

فاصۆلیاكە دەشۆینەوە لە ناو قاپێكی قووڵ

ئینجا فاصۆلیاكە دەكەینە

ناو مەنجەڵێك تا دێته‌ كوڵ ئینجا كزی دەكەین

تا بەجوانی بكولێت

ئینجا دۆشاوی تەماتەكە له‌ ناو ڕۆن سوور دەكەینه‌وە

پاشان دەكەینە ناو فاصۆلیاكە

بۆ نموونە: شلەی فاصۆلیا

بۆ دوو نەفەر: چارەكێك فاصۆلیا، كەوچك و نیوێک دۆشاوی تەماتە

بۆ چوار نەفەر: نیو كیلۆ فاصۆلیا، دوو كەوچك دۆشاوی تەماتە

بۆ یەك خێزان: كیلۆیه‌ك فاصۆلیا، نیو قوتو دۆشاوی تەماتە پێویستە

دروست كردنی شلەی بامێ

کەرەستەكان: بامێ، لیمۆبەسرا، تەماتە، دۆشاو، سیر، خوێ، پیاز، ئاو، ڕۆن

ئامادەكردنی: ڕۆن دەخەینە ناو مەنجەڵ

ئینجا پیاز ورد ورد دەجنین و دەیخەینە ئاو ڕۆنەكەوه‌ كە دەستی كرد

بە قرچە قرچ دوو قاپ ئاوی تێ دەكەین

تا (20) دەقە دۆشاوی تەماتە و سیر و بامێ و یەك كەوچك خوێ و

دوو كەوچك بۆ سێ كەوچك دۆشاو و لیمۆبەسرای تێ دەكەین

ئەگەر بمانەوێ گۆشتی حەیوانی تێ بكەین

پێش ئەوەی بامێكەی تێ بكەین

گۆشتی حەیوانه‌كه‌ جوان دەشۆینەوە و دەیخەینە

ناو مەنجەڵە لێ بوغار لەگەڵ ئاو و خوێی تێ دەكەین و بۆ سەعات و نیوێك

لە ناو بوغار بێت دوای ئاوەكەی دەڕێژین و

دەیخەینە ناو مەنجەڵی شلەكە بۆ نیو سەعات

دروست كردنی یاپراخی سلق

یەكەم جار بۆ دروست كردنی یاپراخ هەندێ كەرەستەمان پێویستە

دەسكێك سڵق، برنج، دەرمانی یاپراخ، كەرەوز، دۆشاوی تەماتە، كولەكە، باینجان، پیاز، بیبەر، شویت، پاقلە، گۆشت، تەماته‌

یەكەم جار برنجەكە ئەشۆینەوە بە ئاو

دوای ئاوی گەرمی تێ دەكەین

دەرمانی یاپراخ لە ناو برنجەكە دەكەین لەگەڵ دۆشاوی تەماتە

پیازی وورد كراو و كەرەوزی وورد كراو و شویتی وورد كراو

لەگەڵ ناوی كولەكە و باینجەكە و ناوی تەماتەكە هەموو پێكەو وورد دەكەین

لەگەڵ برنجەكە تێكەڵی دەكەین

كاتی پێچانەوە تەواودەبین پێویستە ئاوی گەرم هەبێت بۆ كوڵانی یاپراخەكە ئێنجا ڕۆن

لە ناو یاپراخه‌كه‌ دەكەین پاشان كه‌ یاپراخەكە ئاوەكەی كەم بووەوه‌ تەباخه‌كە

كز دەكەین لەبەر ئەوەی یاپراخەكەمان نەسوتێت دوای كه‌ یاپراخەكە كوڵا دەكەینه‌ ناو

سینی و دەیخۆین

دروست كردنی یاپراخی گەڵامیو

برنج، شویت، تەڕەپیاز، گەڵامێو و

گۆشت یان مریشك

دروست كردنی یاپراخی گەڵامێو

برنجەكە دەشۆینه‌وە لە ناو ئاوی گەرمی دەكەین

ئینجا پیاز و شویتەكە وورد دەكەین لەگەڵ زەردەچەوەکە لە ناو برنجەكەی دەكەین

هەمووی پێكەوە لەگەڵ برنجەكە تێكەڵی دەكەین

دوای دەست بە پێچانەوەی دەكەین

دوای پێچانەوەی ئاوی گەرم لەسەر گەڵامێوه‌كە دەكەین لەگەڵ ڕۆن

ئینجا لەسەر تەباخەكە دای دەنێن تا دەكوڵیت

كە كوڵا ئاگری تەباخەكە كز دەكەین

دوای یەك پەرداخ ئاو لەسەر گەڵامیوەكە دەكەین